جەنگی جیھانی سێیەم لە ساڵی ٢٠٠٨ رووی دا نەتەوە بەشەرھاتووەکان چەندین چەکی مەگناتیسی و وێرانکەریان بە کارھێنا کە بووە ھۆی سورانی جەمسەرەکان و لێک بوونەوەی کیشوەرەکان،مرۆڤەکان ھەولی ھەلاتنیان دا بەھۆی کەشتیە ئاسمانیەکان ،بەلام سەرنەکەوتنیەک کەشتی توانی رزگاربێت و بکەوێتە سەر دوورگەیەکی بزر دووای دوو ساڵ پالەوانەی زنجیرەکە لە دایک دەبێت ئەویش (Conan) یان (عەدنان)ە بەلام ئەوەی سەر دورگەکە ھەموویان مردوون تەنیا یەکێکی پیر نەبێت کە (عەدنان) بە باپیرە بانگی دەکات،رۆژێکیان (عەدنان) لە راوە ماسیە کچێک دەبینێت بەناوی lana یان لینا وە لێرەوە ژیانی گشت دەگۆرێت. لە لایەن سەردەستەی داگیرکەری ئەو سەردەمەوە دەگەڕێن بە دوای لانەدا و بە بێ ئاگاداری کۆنان لانە دەڕفێنن و باپیری کۆنان لە ناو دەبەن. کۆنانیش بۆ ئەو بەڵێنەی بە لانەی دابوو بڕیار دەدات بچیت بەدوایدا بگەڕێت. لە ڕێگا کوڕێک داناسێت بە ناوی (جیمسی) (عەپسی) پێکەوە لەهەوڵی دۆزینەوەی لانەدا دەبن و تا دەگەنە قەڵا شوێنی بەندکردنی لانە و سەدان زیندانی تر. پاش ململانێیەکی زۆرو بە هاوکاری کاپتنێکی دەریاوان لانە ڕزگار دەکەن و سەرجەم دانیشتوانی قەڵا دەچنە دورگەیەک بە ناوی دورگەی (هیوا) ژیانێکی ئاسایی بەڕێدەکەن