چیرۆکی فیلم:
“ئلیویت باکر” بەهۆی ئەوەی لە هاوسەرەکەی جیابۆتەوە دوو کوڕەکەی لەگەڵ خۆی ناژین بۆیە بەردەوام بە دوای هەلێک دەگەڕێت بۆ ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ کوڕەکانی باشتر بکات، کاتێک هاوسەری پێشوی لەگەڵ هاوسەرە نوێکەیدا دەچن بۆ گەشتکردن دوو کوڕکەی لاجێدەهێڵن ، ئەویش بڕیار دەدات کوڕەکانی بەرێت بۆ گەشتێک بەڵام لەگەشتەکەیاندا توشی بارودۆخێکی زۆر سەخت دەبن کاتێک بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر ڕێگەیان لێدەگیرێت و شەویان بەسەردێت و ڕووبەڕوی کەشیکی سەخت و زریانێکی بەفری بەهێز دەبنەوە. ئایا ڕزگاریان دەبێت.