فیلمەکە باس لە ساڵی پەنجایەکانی شاری (لەندەن) دەکات، کە لەوێدا بەرگدوورێكی بەناوبانگ هەیە بەناوی (ڕینۆڵدز وودکوك) “دانیاڵ دی لویس” و خوشکەکەی، کە دوو ناوی دیارن لە جیهانی مۆدەی ئەوکاتی (بەریتانیا)، بەوپێیەی جلی شاهانەیی دەدوورن، کراسی ئەستێرەکان…هتد.
تا ئەوکاتەی کچێك بەناوی (ئەڵما) “ڤیکی کریپس” دێتە ناو ژیانی (وودکوك) و ژیانی سەراوژێر دەکات، دواتر دەبێتە ئەویندار و سەرچاوەی ئیلهامی (وودکوك). بەڵام هەر زوو (وودکوك) بۆی دەردەکەوێت کە پلانەکانی لە ژیان بەو شێوەیە سەرکەوتوو نابێت بەهۆی ئەم ئەوینەوە…