(بروس بانەر)، زانایەکى کیمیکى لەناو دەزگاى ولایەتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکا دواى ئەوەى بەر تیشکى ماددەیەکى ئاڵۆز دەکەوێت خانەکانى جەستەى گۆڕانکارى بەسەردا دێت و هەرکات توڕە دەبێت دەگۆڕێت بۆ دێوێکى کۆنتڕۆڵنەکراوى تێکشکێنەر، بەڵام ئەو هەوڵدەدات دەرمانێک بدۆزێتەوە بۆ ئەو دڕندەیەى کە لێى دروست دەبێت و هەوڵدەدات دەستى بەسەردا بگرێت، بۆیە گەشتێکى درێژ دەکات لەپێناو دۆزینەوەى چارەسەر، بەڵام ئەنجامەکەى ئاوەژو دەبێتەوە